فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی دەوڵەتی مەسعوود پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا بە ئاماژە بە قسەکانی ڕافائێل گرۆسی سەبارەت بە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران، وتی: بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئێوە وتتان، ئەوان جەختیان کرد کە ئێران هیچکات بەرنامەی ئەتۆمی سەربازی نەبووە و نییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە سێ هۆکاری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەوەی کە هیچکات بەرەو چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی ناڕۆین. یەکەم، بنەمای فەرهەنگی و مێژووییمانە کە تەبا نیە لەگەڵ ئەو ڕێگایەدا. دووهەم بنەمای بیر و بڕوای ئێمەیە و بە پێی فتوای ڕوون، وەبەرهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرامە و سێهەم بنەمای ئەخلاقی گەلی ئێرانە کە لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و پێوەری ئەخلاقی دەچێتە پێشەوە.
موهاجرانی ڕاشیگەیاند: هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی یاساکان و چاوەزیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت و هەموو هەوڵەکان لە ڕێگای بەرژەوەندی وڵاتە.
وتەبێژی دەوڵەتی پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا باسی هۆکارەکانی ئێران بۆ چێ نەکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات.
Your Comment